خۆ لەو گه‌رمیاندا پارتی هیچ پۆستێكی به ده‌سته‌وه نییه بۆ دەبێ بکرێتە ئامانج؟
__2015_10_10_h17m27s59__LB.jpg)
گه‌رمیان-KDP.info- به‌رپرسی ڕۆشنبیری ڕاگه‌یاندنی لقی 22ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان له گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ینێ، وه‌ک پارتیی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوی داخوازی هه‌موو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانداین له‌م وڵاته‌دا به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌یره له‌لامان ئه‌و خۆپیشاندانانه به‌لاڕێدا ده‌برێن و خه‌ڵکێک له پشت ئه‌و وه‌زعه‌وه‌یه؛ پارتی له 1994ـەوە تا ئێستا یه‌ک فه‌رمانبه‌رێک له‌کارگوزارێکه‌وه تا ده‌گاته پۆستێکی ئیداری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا نه‌بووه تا تۆمه‌تبار بکرێت.
(ڕه‌هێل جاف) کارگێر و به‌رپرسی لقی 22ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان له گه‌رمیان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "به داخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قەوما؛ وه‌کو پارتیی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوی داخوازی هه‌موو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانداین له‌م وڵاته‌دا، چونکه به‌شێکی هه‌ره زۆری ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانه وه‌لا و لایه‌نگری پارتین؛ ئه‌وانه برا و که‌سوکاری ئێمه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌یره له‌لامان ئه‌و خۆپیشاندانانه به‌لاڕێدا ده‌برێن؛ خه‌ڵكێک له پشت وه‌زعەکە‌وه‌یه و پیلان دادەڕێژێ بۆ تێکدانی ڕەوشەکە."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕۆشنبیری ڕاگه‌یاندنی لقی 22 ی پارتیی دیموکراتی کوردستان له گه‌رمیان گوتیشی: "له سنووری لقی 22ی پارتی له شارۆچکه‌ی که‌لاردا مامۆستایانی خۆشه‌ویست و ئه‌زیز خۆپشاندانێکی هێمنانه‌یان کرد بۆ به‌رده‌م قایمه‌قامیه‌تی شار، به‌ڵام به داخه‌وه کۆمەڵێک گه‌نجی هەڵخه‌له‌تاوی ئاژاوه‌گێڕ دوور له مامۆستایان ئاراسته‌که‌یان گۆڕیوه و ناسراویشن؛ ناویان دەزانین؛ ئەوانە ئاراسته‌ی خۆپیشاندانەکەیان گۆڕی بۆ لای باره‌گای ئێمه تا ئه‌و کاته، سوپاسی داموده‌زگا ئه‌منیه‌کانی شار ده‌که‌ین له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵمان قایمه‌قام و پۆلیسی چالاکیه مه‌ده‌نییه‌کان، دیاریشه خۆپیشاندانه‌که سروشتی نییه و ده‌ستی له پشته‌وه‌یه."
(ڕه‌هێل جاف) گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و که‌سانه برا و که‌سی ئێمه‌ن؛ داوا ده‌که‌ین نه‌که‌ونه قسه‌ی خه‌ڵکانێکی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبایه‌تی؛ پارتی به ته‌نها به‌رپرس نییه له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه دارایی و سیاسییه‌ی که له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، خۆی پارتی له ساڵی 1994ـەوە تا ئێستا یه‌ک فه‌رمانبه‌ریشی له کارگوزارێکه‌وه تا ده‌گاته پۆستێکی ئیداری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا نەبووه و نیمانه؛ ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک شتی ئیداریمان نه‌بووه بگره قوتابخانه‌یه‌کیش بە دەست پارتییەوە نییه."
نەشوان بەرزنجی




