٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"هێرش کرایە سەر بارەگای ناوچەی پارتیی لە کەلار

سەرچاوە: KDP.info

گه‌رمیان-KDP.info-  خۆپیشاندان لە بەردەم لقی ٢٢ی گەرمیان بۆ بەردەم لیژنەی ناوچەی کەلار گۆڕاوە و ئێستایش هێرش کراوەتە سەر ناوچەی کەلار و هێرشەکەش بەردەوامە.

(ئەکرەم ساڵح) بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستانی لە گەرمیان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەبەیانیەوە خۆپیشاندان لەبەردەم لقی ئێمە بەردەوامە هەوڵمانداوە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان کۆنترۆڵی بکەین، بەڵام لەکۆنترۆڵ دەردەچێت، بۆیە کەمێک لەمەوبەر ئاراستەی خۆپیشاندانەکە گۆڕاوە بۆ لیژنەی ناوچەی کەلار و ئێستا هێرش کراوەتە سەری و زیانی پێ گەیشتووە، بەڵام تەنها مادیە و زیانی گیانی نەبووە و، تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

(ئەکرەم  ساڵح) گوتیشی، هێزە ئەمنیەکان دەوریان لە بەردەم لق باش بوو، بەڵام لە بەردەم ناوچە ئامادەکارییان نەکردبوو نەیانتوانیوە تا ئێستا کۆنترۆڵی بکەن.
گوتیشی، ئەمانە گەنج و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان و پەکەکە و خەڵکی دیکەیشن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار