هێرشبهران دهیانهوێ بارهگای لقی پارتی له سلێمانی بكهنه ئامانج

سلێمانی-KDP.info- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لەسلێمانی دەستی پێکرد، لەئێستایشدا ئاراستەی خۆپیشاندانەکە گۆڕاوە و بەنیازن ھێرش بکەنە سەر بارەگای لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی و ھێزە ئەمنیەکانیش رێگریان لێ دەکەن.
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی (فارس نەوڕۆڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" نیوهڕۆی ئهمڕۆ خۆپیشاندان لەسلێمانی ئەنجامدرا و ئاراستەی خۆپیشاندانەکە گۆڕا و بەنیازن ھێرش بکەنە سەر لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بەڵام ھێزە ئەمنیەکان رێگریان لێکردوون و رێگە نادەن لێیان نزیک ببنەوە. (فارس نەوڕۆڵی) گوتیشی، تا ئێستایش مەترسی لەسەر بارەگای لق بەردەوامە.
جێی ئاماژهیه چاودێرانی سیاسی دهڵێن، ئهمه هێرشی ئاشكرایه نهوهك خۆپیشاندان بێت و لهپهنای خۆپیشاندانهوه تهنیا پارتی له سلێمانی به ئامانج گیراوه.
بڵند ئیبراھیم




