٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

15پێشمەرگە و کادیری پارتی بریندار بوون.. دوازانیاری لەبارەی دۆخی سەیدسادق

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  ھێرشکردن بۆ سەر بارەگای ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سەیدسادق بەردەوامی ھەیە و، تاوکو ئێستایش 15پێشمەرگە و کادیری پارتی بریندار بوونە.

بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵه‌بجە(فازل بەشارەتی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "تاوەکو ئێستا ھێرشکردن بۆ سەر بارەگای ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سەیدسادق بەردەوامی ھەیە و، به‌ هۆی به‌ردبارانی خه‌ڵكه‌وه‌، تاوەکو ئێستاش 15پێشمەرگە وکادیری پارتیی دیموکراتی کوردستان برینداربوونە.'' گوتیشی، ''زۆرینەی ئەو کەسانەی ھێرشیان کردووە، سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنگری لایەنەکانی دیکەیشی تێدایە، بەڵگەش بۆ ئەمە هه‌یه‌ و، بە ڤیدیۆ وێنەیان گیراوه‌.''

(به‌شاره‌تی) گوتیشی، ''ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت و، هه‌ڵبه‌ت لەئێستادا ھێزی ئەمنیی زیاتر رەوانە کراوە، بەڵام سەرەتا ئامادەگییان نەبووە، لەئێستایشدا ژمارەی خۆپیشاندەران گەلێک زۆرتر بووه‌.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار