دانای شەهید جەزا: هاووڵاتیانی سلێمانی ئارام و خۆڕاگر بن.. با کاریگەریی هیچ سیاسەتێکی حزبیی تەسک سەرتان لێ تێک نەدات

سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی (دانای شەهید جەزا)، تکا لە هاووڵاتیانی سلێمانی دەکات ئارام و خۆڕاگر بن، ''تکایە با پێکەوە بیر بکەینەوە لە براکانمان لەبەرەکانی جەنگدا دژی داعش، ئایا چۆن پادداشتیان بدەینەوە؟ چۆن ئارامییان پێ ببەخشین لەناو سەنگەرەکانیاندا؟''، دهشڵێ، ''با کاریگەریی هیچ سیاسەتێکی حزبیی تەسک سەرتان لێ تێک نەدات و، داواکارییەکانتان بۆخۆی بە کار بێنێت. تکا لەو پارتە سیاسیانەش دەکەم کە سواری شەپۆلی ناڕەزایی هاووڵاتی دەبن دەست هەڵگرن لەم کارە.''
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی له پهیامێكیدا كه ئاراستهی خهڵكی سلێمانی كردووه، سەرەتا نیگەرانی و دڵتەنگی بەو قوربانیانەی کە لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی قەڵادزێ گیانیان سپارد، یاخود زامدار بوون لە هەرلایەک بێت دهردهبڕێ. دهشڵێ، ''زۆر بەداخم کە هاووڵاتی کورد گیانی لە دەست دەدات لە گۆڕەپانێکی هەڵەدا کە شوێنی شەهیدبوونی هەر لاوێکی کورد ئەگەر ببێت، ئەوا بەرەکانی جەنگ بێت دژی دوژمن نەک لە ناو خاکی کوردستاندا. دڵتەنگم کە ماڵ و موڵک و ژیانی برا و خوشکی کوردم لە مەترسیدا بێت لەلایەن ڕۆڵەکانی میللەتەکەمدا.. ئەمە لە جێگەی چاوەڕوانیی نە ئێمەدایە نە لە چاوەڕوانی میلەتەکەماندایە.''
(دانای شەهید جەزا) ههروهها گوتی، ''تکا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی دەکەم کە ئارام بن و خۆڕاگر بن. تکایە با پێکەوە بیر بکەینەوە لە براکانمان لەبەرەکانی جەنگدا دژی داعش، ئایا چۆن پادداشتیان بدەینەوە؟ چۆن ئارامییان پێ ببەخشین لەناو سەنگەرەکانیاندا؟ دەکرێت ئەوان لەو شوێنە پیرۆزەدا بگەڕێنەوە و ناوبژیی ئێمە بکەن یان چاویان کراوە بێت دژی دوژمن؟ بۆیە با لەبەر خاتری خاکی کوردستان و پێشمەرگەکانمان با وڵاتمان بە دەستی خۆمان تێک نەدەین. با ڕۆڵەکانمان چیتر بە دەستی خۆمان شەهید نەبن. با توڕەییەکانمان بە خوێن و بەردەباران و سوکایەتی دەرنەبڕێن.''
ئهو له پهیامهكهیدا سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دهكات کە تا درەنگانی شەو لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵیاندا بۆ هێورکردنهوهی دۆخەکە و دانانی پلانی گونجاو بۆ پاراستنی ئارامیی شار. ''هیوادارم کە لەم ڕۆژانەی داهاتوودا ماندوونەناسانە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە وەک پەیمانیان دا پێمان. سوپاسی سەرجەم هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و هێزەکانی تر دەکەم کە هەموو لەسەر هێڵن بۆ پاراستنی هێمنی و ئارامی و پاراستنی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان و پارتەکان. تکایان لێدەکەم کە ئەوانیش ئارام بن بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەی خۆپیشاندان و پەرەپێدانی نائارامی.''
تکایشی لە ڕاگەیاندنەکان هەیە کە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و، پەیامی توند و دەمارگیرانه بڵاو نەکەنەوە. با خەڵکانی پەیام توند و ڕەشبین نەبنە میوانی شوومی ماڵەکانمان.
(دانای شەهید جەزا)، هاوكات گوتی، ''با کاریگەریی هیچ سیاسەتێکی حزبیی تەسک سەرتان لێ تێک نەدات و، داواکارییەکانتان بۆخۆی بە کار بێنێت. تکا لەو پارتە سیاسیانەش دەکەم کە سواری شەپۆلی ناڕەزایی هاووڵاتی دەبن دەست هەڵگرن لەم کارە، دواتر هیچ شتێک دادی ئەوە نادات کە کارەکە لە دەست دەربچێت. خۆپێشاندەران ڕۆڵەی ئەم گەلەن، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ڕۆڵەی ئەم گەلەن، کادر و پاسەوانانی بارەگا حزبییەکانیش هەر ڕۆڵەی ئەم گەلەن. تکاتان لێدەکەم با سەر لە پێشمەرگەکانام تێک نەدەین و نەیانخەینە دڵەڕاوکێ. ئێمە هەر ڕەنگێکمان هەبێت بەڵام دواجار هەموومان کوردین.. هەموومان کوردین. با هەموو بڵێین بژی کورد بژی کوردستان سەربەرزی بۆ شەهیدان.''




