پشتێنەی ئەمنی دروست نەكراوە.. هێرش بۆ سەر بارەگاكانی پارتی بهردهوامه

سلێمانی-گەرمیان-KDP.info- لقی 22ـی گەرمیان، لیژنەی ناوچەی سەیدسادق و لیژنەی ناوچەی دووی سلێمانی، هێرشیان كرایە سەر و، زانیارییهكانیش ئاماژه دهدهن كه، هیچ پشتێنەیەكی ئەمنی بۆ پاراستنی لیژنەی ناوچەی پارتی دروست نەكراوە.
ئەمڕۆ لە شاری كەلار، گێرەشێوێنەكان بە ناوی خۆپێشاندانەوە هێرشیان كردە سەر لقی 22ـی گەرمیانی پارتیی دیموكراتی كوردستان و، لە چەند لایەكەوە هەوڵیان دا پەلاماری لق بدەن و، بە بەرد هێرشیان كردە سەر لق.
هەر ئەمڕۆیش لە سەیدسادق لە پەنای خۆپێشاندانەوە هێرشیان كردە سەر بارەگای لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان و بەردبارانی لیژنەی ناوچەیان كرد و، هێشتایش هێرشەكەیش بەردەوامە. 'كوردستان تی ڤی' لهسهر زاری سهرچاوهكانییهوه بڵاوی كردووهتهوه كە، هیچ پشتێنەیەكی ئەمنی بۆ پاراستنی لیژنەی ناوچەی پارتی دروست نەكراوە.
هاوكات شەوی رابردوویش سەعات یازدە و هەشت خولەك؛ ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەری جامڕەشی بێرٍەقەم؛ دەستڕێژی گوللەی كردە سەر بارەگای لیژنەی ناوچەی دووی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە گەڕەكی ئاشتی لە شاری سلێمانی.
بەپێی گوتەی پاسەوانی بەردەم بارەگاكەیش، زیاتر لە شەش فیشەك بە بارەگاكەوە نراوە و فیشەكێكیش بەر ئۆتۆمبێلبی یەكێك لە ماڵە دراوسێكانی بارەگاكەی پارتی كەوتووە، بەرپرسی لیژنەی ناوچەیش رایدەگەیێنێت، كەسانی گێرەشێوێن ئەم كارەیان ئەنجام داوە.





