٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە میحوەری كەركووك شكستی برد.. 40 كوژراو و ژمارەیەكی زۆریش برینداریان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك-دوبز (كەمال كەركووكی) ڕایگەیاند، هەوڵەكەی داعش  بۆ هێرشكردنەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە غەڕە شكستی برد و هەڵاتن. دەشڵێت، 40 تیرۆریست كوژراون كە بەرپرسی هێرشی تیرۆریستانی داعش ناسراو بە (ئەبو عەلی) تێدایە و ژمارەیەكی زۆریش برینداریان هەیە.

بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك - دوبز (د. كەمال كەركووكی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمشەو تیرۆریستانی داعش خۆیان ئامادە كردبوو بۆ هێرشكردنەسەر غەڕە، بەڵام  بە هاوئاهەنگیی تیمی هەواڵگریی میحوەر لەگەڵ ژووری عملیاتی هاوپەیمانان، تواندرا شوێنی تیرۆریستانی داعش بە توندی بۆردوومان بكرێت و لە ئەنجامدا بەپێی ئەو زانییاریانەی پێمان گەییشتوون، (٤٠) چل تیرۆریستی داعش كوژراون".

(كەركووكی) گوتیشی: "بەرپرسی هێرشی تیرۆریستانی داعش ناسراو بە (ئەبو عەلی) كوژراوە و ژمارەیەكی زۆریش لە تیرۆریستان بریندار كراون، هەروەها هەوڵەكەیانیش بۆ هێرشكردنەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە بەرزاییەكانی غەڕە  شكستی برد و هەڵاتن".

هەواڵی پەیوەندیدار