قایمقامی سۆران، هیچ پشێوی و ئاڵۆزییه‌ك له سۆران نییه و ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه پڕۆپاگنده‌یه

سۆران-KDP.info- قایمقام و پۆلیسی شارۆچكه‌ی سۆران ڕایانگه‌یاند، كه باس له‌وه ده‌كرێت باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سۆران تاڵان كراوه، پرۆپاگنده‌یه و دووره له راستییه‌وه و، بانگه‌شه‌كاران ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه تێك بده‌ن، ئه‌گینا دۆخی ناوچه‌كه ئارامه و هیچ كێشه‌یه‌ك رووی نه‌داوه.
قایمقامی سۆران(كرمانج عێززه‌ت) هه‌روه‌ها (ڕائید محه‌مه‌د عه‌لی) به‌ڕپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی سۆران، هه‌ریه‌كه‌و به‌جیا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕه‌تیان كرده‌وه، له سۆران خۆپیشاندان كراوبێت و ڕه‌وشه‌كه نائارام بێ، جه‌ختیشیان كرده‌وه كه، له‌به‌رده‌م هه‌موو باره‌گاكان به‌تایبه‌تی هیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزی پۆلیس، ئاسایش له ئاماده‌باشیدایه و هیچ كه‌سێك هه‌ڵیینه‌كوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌وان گوتیان، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاڵان كراوه، دووره له راستییه‌وه و بێبنه‌مایه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه بانگه‌شه‌ی ئاژاوه‌گێڕانه كه ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه تێك بده‌ن، ئه‌گینا دۆخی ناوچه‌كه ئارامه و هیچ كێشه‌یه‌ك رووی نه‌داوه.
ڕابین شێروانی




