ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ ئاسایش و پۆلیس: دامه‌زراوه و باره‌گا حزبییه‌كان بپاررێزن.. هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه و كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه بده‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- وێڕای نیگه‌رانی له به‌رامبه‌ر به دروستبوونى پشێووى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوا له هه‌موو خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كات، به شێوازێكى ئارام و شارستانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن. هاوكات داوا له هه‌موو هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش ده‌كات، كه هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان و داموده‌زگا حكوومى و حزبییه‌كان.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی حكوومه‌ت:
له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت و، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین دوژمنانى مرۆڤایەتى له شه‌ڕێكى قورسدایه و، كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یرانى سه‌خت به‌رۆكى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه، به‌داخه‌وه خه‌ریكه له هه‌ندێ شوێنى هه‌رێمى كوردستان، خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان، توندوتیژییان لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هاووڵاتیان و كارمه‌ندانى حكوومى تیادا ده‌بنه قوربانى.
دڵگرانى و ناڕه‌حه‌تیى خۆمان به‌رامبه‌ر به دروستبوونى پشێووى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین، داواش له هه‌موو خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین كه به شێوازێكى ئارام و شارستانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و، هیچ لایه‌كیان نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى زیاتر و به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه و كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه بده‌ن.
داوا له هه‌موو هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش ده‌كه‌ین، كه هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان و داموده‌زگا حكوومى و حزبییه‌كان، هه‌روه‌ك داوا له ته‌واوى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و فاكته‌رى ئارامكردنه‌وه بن.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
9-10-2015




