٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

4500 پێشمه‌رگه‌ی ئێزدی بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ ئاماده‌ن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-   (قاسم شه‌شۆ) ده‌ڵێ، 4500 پێشمه‌رگه‌ی ئیزدی راهێنانی سه‌ربازیان ته‌واو كردووه‌ و له‌نێویشیاندا فه‌وجی ژنانیش هه‌یه‌ كه‌ گشتیان ئاماده‌كراون بچنه‌ به‌ره‌ی جه‌نگه‌وه‌.

(قاسم شه‌شۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە‌ له‌ شنگال، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانی گوت: " تا ئێستا 4500 كوردی ئێزدی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ راهێنانی سه‌ربازیان ته‌واوكردووه‌ و له‌نێویشیاندا فه‌وجی ژنانیش هه‌یه‌ كه‌ گشتی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی شنگالن و ته‌واوی جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌رلی سه‌ربازیان پێدراوه‌ و ئاماده‌ن بچنه‌ به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه‌.

(شه‌شۆ) گوتیشی: " ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كوردانی ئێزدی پێوه‌ندی ده‌كه‌ن كه‌ ببن به‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌وانه‌ 900 كه‌سی دیكه‌ خۆیان ناونووس كردووه‌.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار