٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەردوو وەزیری تەندروستی و ژینگە بانگهێشتی پەرلەمان كراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی فراكسیۆنی زەرد دەڵێ، حەفتە دابێ، هەردوو وەزیری تەندروستی و ژینگە دێنە پەرلەمان و لیژنەی تەندروستیی پەرلەمان لەگەڵیاندا كۆ دەبێتەوە، بۆ ئەوەیه‌ بتوانن رێگاچارەیەك بدۆزنەوە تاكو رێگا لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی نەخۆشیی كۆلێرا بگرن.

(ئاواز حەمید ئەفەندی) ئەندامی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیار بوو حەفتەی رابردوو لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەردوو (وەزیری تەندروستی و وەزیری ژینگە)ی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببینەوە، بەڵام دانیشتنەكەمان هاوكات بوو لەگەڵ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ ئەم دوو وەزیرە دواخست. بەڵام لە حەفتەی دابێ، هەردوو وەزیر دێنە پەرلەمان و لەگەڵیاندا كۆ دەبینەوە."

(ئەفەندی) ئاماژەیشی دا "بانگهێشتكردنی ئەم دوو وەزیرە، بۆ دۆزینەوەی باشترین رێگاچارەیە بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆلێرا و، زیاتر ئاگاداربوونی لیژنەكەمانە لە هەنگاوەكانی ئەم دوو وەزارەتە بە شێوەیەكی راستەوخۆ."

گوتیشی "وەزارەتی تەندروستی، چەندین رێگا و هەنگاوی باشی ناوە بۆئەوەی رێگا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆلێرا بگرێت، تا رادەیەكی باشیش سەركەوتوو بوونە لە كارەكانیاندا. به‌ڵام هێشتا لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا دەنگۆیەك هەیە كە یەك حاڵەتی نەخۆشیی كۆلێرا تۆمار كرابێت، ئه‌ویش لە كەلاره‌."

سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار