داعش غازی خه‌رده‌لی له زانكۆی مووسڵ دروست كردووه و دژی پێشمه‌رگه به‌كاری هێناوه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه مێدیا بیانییه‌كان دركاندوویانه ئه‌و غازه خه‌رده‌له‌ی داعش له دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌كاری هێنابوو له زانكۆی مووسڵ دروستی كردووه.
جاری یه‌كه‌می نییه كه داعش غازی خه‌رده‌ل له‌دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌كاردێنێ، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رابردووی بی بی سی له‌مانگی ئاداری پێشوودا پشكنین بۆ خوێنی 35 پێشمه‌رگه‌ی میحوه‌ری مه‌خموور كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه داعش به غازی خه‌رده‌ل برینداریانی كردوون و ئه‌و غازه‌ی له‌دژ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌كار هێناوه.
له ئێستایشدا به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا بی ئێن دی كه رۆژنامه‌ی بیلدی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه، ئه‌و غازه خه‌رده‌له‌ی داعش له دژی پێشمه‌رگه به‌كاری هێناوه له زانكۆی مووسڵ دروستی كردووه و پاشماوه‌كه‌یشی له رژێمی پێشووی عێراقه‌وه به‌ده‌ستكه‌وتووه كه له‌كۆگایه‌ك هه‌ڵگیراوه و جارێكی دی داعش دروستی كردووه‌ته‌وه.
له ئێستادا به‌گوێره‌ی زانیاری مێدیا جیهانییه‌كان ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه شتومه‌كی خۆپارێزی بۆ هیزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكه‌ن تا ئه‌و غازه كاریگه‌ری نه‌بێ ئه‌گه‌ر بێت و له‌داهاتوویشدا داعش بیه‌وێ به‌كاری بێنێته‌وه.




