هاووڵاتیان ده‌چنه‌وه كۆبانی

كۆبانی-KDP.info- له سنووری توركیادا هاووڵاتییه‌كی زۆری كۆبانی خۆیان ئاماده كردووه بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه‌یان و 7 هه‌زار هاووڵاتیی دیكه‌یش له‌م حه‌فته‌یه‌دا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رۆڵێكی سه‌ره‌كیان گێڕا له دووباره ئازادكردنه‌وه‌ی كۆبانی و هاوكاری شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی داعش به‌ته‌واوی له‌و شاره‌دا وه‌ده‌ربنرێ، له‌ئێستادا خه‌ڵك په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌ڕێنه‌وه كۆبانی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ئێستادا به هه‌زاران هاووڵاتی له دەروازەی مورشیدپناره‌وه به‌نیازن روو له كۆبانی بكه‌نه‌وه..هه‌ر له‌م حه‌فته‌یه‌شدا 7 هه‌زار هاووڵاتی دیكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ كه گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییان روو له ژماره‌یه‌كی زیاتر بكات.
گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ كۆبانی دوای ئه‌وه دێ كه ئێستا داعش ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌و شاره‌دا دووركه‌وتووه‌ته‌وه.




