٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەروازە نێودەوڵەتییەکەی سنووری ئیبراهیم‌خەلیل کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- دیارە لە دوێنێوە سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم‌خەلیل داخرابوو؛ بەڵام ئەمڕۆ دەروازەکەیان کردەوە و، جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی دەستی پێکردەوە.

(خەلیل مەحموود) قایمقامی شارۆچکەی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پاش ئەوەی دوێنێ حکوومەتی تورکیا بە هۆی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی سلوپی و جزیرێ سنوورە نێودەوڵەتییەکەی ئیبراهیم‌خەلیلی داخست، بەوەیش قەرەباڵغیەکی زۆری گەشتیاران لە بەر دەرگای دەروازەکە دروست بوو، پاش هەوڵ و ماندووبوونی ئێمە و بەرپرسانی سنوورەکە، دەروازەکە کرایەوە، ئێستا جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی بەردەوامە و هیچ کێشەیەک نییە".

ڕابین شێروان
 

هەواڵی پەیوەندیدار