٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

990 خێزانى تر له‌ كوردانى شه‌به‌ك، ئه‌مڕۆ ده‌گه‌نه‌ هه‌رێمى كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى شه‌به‌ك رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌مڕۆ پێنجەشەممە، 15ـیەمین کاروانی كوردانى شه‌به‌ك له‌ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقەوە ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ ژماره‌یان 990 خێزانه‌.

(سالم جومعه‌ شه‌به‌ك) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى شه‌به‌ك و نوێنه‌رى كۆتاى شه‌به‌ك له ‌ئه‌نجومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتى: "ئه‌م کاروانەی كوردانى شه‌به‌ك كه‌ ژماره‌یان 990 خێزانه‌ و له‌ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقەوە ده‌گه‌رێنه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان، له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك و ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش نیشته‌جێ ده‌بن."

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى شه‌به‌ك گوتیشى:" تاوه‌كو ئێستا زیاتر 8500 خێزان له‌ كوردانى شه‌به‌ك گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو هه‌رێمى كوردستان و، به‌مه‌ش 90 له‌سه‌دا شه‌به‌ك له‌ناو هه‌رێمى كوردستاندان، ته‌نیا 10 له‌سه‌دى ماون له‌ پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق ئه‌وانیش تۆمار ده‌كرێن بۆ وه‌جبه‌ى 16 ده‌گه‌رێنه‌وه‌، به‌مه‌ش تا مانگێگ بۆ مانگ و نێوى تر، شه‌به‌ك له‌ پارێزگاكانى ترى عێراق نامێنێت و، هه‌موویان دێنه‌وه‌ ناو هه‌رێمى كوردستان."

(سالم جومعه‌‌) زیاتر گوتى، "له ‌چه‌ند رۆژى دابێ، ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ ناونووسینى سێ بۆ چوار هه‌زار کەس لە خۆبەخشی شه‌به‌ک بۆ ئه‌وه‌ى پشتگیریى پێشمه‌رگه‌ بكه‌ین، دواتر ناوه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین به‌ سه‌رۆكایه‌تیى خۆمان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پێویستى بێ، تا پشتگیریى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ بكه‌ن له ‌به‌ره‌كانى شه‌ڕ دژ به ‌تیرۆریستانى داعش، ئەو ژمارەیە ئامادە دەبن."

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار