٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تیرۆریستان ریزەكانی داعش جێ دەهێڵن و خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، تیرۆریستانی داعش لاواز بوونە و تووشی ڕووخان هاتوون، خەڵكیش لێیان بێزارە و دەیانەوێت لە دەستیان رزگار بن، بۆیە لە ئێستادا تەنانەت چەكدارەكانیشیان ریزەكانیان جێ دەهێڵن و ڕادەكەن.

بەرپرسی میحوەری باشیك فەرماندە (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش جموجۆڵیان هەیە و جاری وایش هەیە تەقە دەكەن و هێرشیش دەكەن، بەڵام لاواز بوونە و ناتوانن سەركەوتوو بن و هێزی جارانیان نەماوە، لەبەر ئەوەی پێشتر هێرشیان دەكرد و دەیانتوانی هەندێك لە شوێنەكانیش كۆنتڕۆڵ بكەن، بەڵام ئێستا ئەمە نەماوە".

(ئەفەندی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش سەرەتا بە هێزەوە هاتن و خەڵكێكی زۆر لەگەڵیاندا بوو، بەڵام كە زانییان نیازیان خراپە و زوڵم لە خەڵك دەكەن و لەخۆڕا دەیانكوژن، لە ئێستادا لێیان دەبنەوە و ژمارەیان بەرەو كەمی دەچێت.


ڕوونیشی كردەوە كە، داعش تووشی ڕووخان هاتووە و خەڵكی ژێردەستی ئەوانیش خوازیارن لە دەستیان رزگار بن و زیاتر بەرگەی ئەو زوڵمە ناگرن، هەروەها چەكدارەكانیشیان خەریكە ریزەكانیان جێ دەهێڵن و ڕادەكەن، هەر ئەمڕۆیش بەپێی زانیارییەكان لە میحوەری مەخموور خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە كردووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار