٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەکەکە موختاری گوندی زارگه‌لیی ئازاد كرد

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info-  دوای تێپه‌ڕبوونی 5 رۆژ، موختاری گوندی زارگه‌لی، له‌لایه‌ن پارتیی كرێكارانی كوردستانەوە ئازاد كرا.

(سیروان رۆژبه‌یانی) قایمقامی شارۆچكه‌ی رواندز بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممەی ڕابردوو‌ په‌كه‌كه‌ 3 له‌ خه‌ڵكی گوندی زارگه‌لی ده‌ستگیر كرد، پاش دوو رۆژ دوو كه‌س ئازاد كران، به‌ڵام (ئیسماعیل زارگه‌لی) کە موختاری گونده‌كه‌ بوو ئازاد نه‌كرا، بەڵام بە هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر دواجار پاش 5 رۆژ لە دەستبەسەرکردنی، موختاری گونده‌كه‌یش ئازاد كرا.

گوتیشی: ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌وان داوایان له‌ په‌كه‌كه‌ كردبوو بنكه‌ و باره‌گاكانی خۆیان له‌ گونده‌كه‌ ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا ئاماده ‌نین ئەو کارە بکەن، چونكه‌ وه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ ژیانی ئه‌وانی ناخۆش كردووه‌ و، هەر کاتێک تێکهەڵچوون لە نێوانیاندا دێتە ئاراوە، خەڵکی ئەوان دەبنە قوربانی.

رابین شێروانی  

هەواڵی پەیوەندیدار