بڕیارە ئەم پێشنیوەڕۆیەوە کۆبوونەوەى پێنجقۆڵی ساز بدرێت

سلێمانی-KDP.info- بڕیارە یازدەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە، پێنج لایەنەکە کۆ ببنەوە.
ئەندامی یاسایی لە لەلیژنەی دانوستانکاری پارتیی دیموکراتی کوردستان (د.فرسەت سۆفی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە سەعات11ـی پێشنیوەڕۆ لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ئةنجام بدرێت."
ئەمە نۆیەمین کۆبوونەوەی پێنجقۆڵییە لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت، کە بڕیار بوو یەکشەممەی رابردوو ئەو کۆبوونەوەیە ساز بدرێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
بڵند ئیبراھیم




