پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەستگیر کرا

ئانكارا-KDP.info- کاندیدی پارتیی دیموکراتی گەلان هەدەپە بۆ پەرلەمانی تورکیا لەسەر شاری (مێرسین) لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا و هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پروپاگندەی بۆ پەکەکە کردووە.
(ئەکرەم ڤوران) له لیستی هەدەپە لە شاری (مێرسین) کاندید کراوە بۆ پەرلەمان و ژمارە 4ی بەر کەوتووە، لە لایەن پۆلیسی تورکیا لەگەڵ 8 کەسی دیکە دەستگیر کران.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی پۆلیس بڵاوی کردووەتەوە (ئەکرەم) پڕوپاگندەی بۆ پەکەکە کردووە و ئەمەیش واتە لایەنگیری لە تیرۆر دەکات بۆیە لەگەڵ 8 کەسی دیکە دەستگیر کراوە.
دوای ئەوەی باری تەندروستیان لە لایەن پزیشکەوە کۆنتڕۆل کرا، ئێستا رەوانەی زیندان کراون و نازانرێت ئازاد دەکرێت یاخود دادگایی دەکرێت.
کارزان گلی




