ئافرەتە بریندارەکەی خەڵکی جزیرێ گیانی سپارد

جهزیرێ -KDP.info- ئەو ئافرەتەی لە کاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەناو شارۆچکەی (جزیرێ) بە گوللەی سەربازانی تورک بریندار کەوتبوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی دەرچوو.
(مڵکیە گەچگەل) کە شەش منداڵی لێ بەجێ ماوە، دوو حەفتە لەمەوبەر، ئەو کاتەی حکوومەتی تورکیا ماوەی 8 ڕۆژ هاتوچۆی خەڵکی (جزیرێ)ـی قەدەغە کردبوو، بریندار دەبێ، بەڵام لەبەر قەدەغەبوونی هاتوچۆ، پۆلیس لێ نەدەگەڕان بیبەنە نەخۆشخانە؛ ئەوە بوو برینەکەی لێ کۆن کرد؛ کە قەدەغەکە هەڵگیرا، بە پەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ گیانی دەرچوو.
(مڵکیە) 2 جار لە نەخۆشخانەی (شرناخ) نەشتەرگەریی بۆ کرا، بەڵام سوودی نەبوو؛ بەو ئافرەتەوە ٢٢ لاشەڕ (سڤیل)ـی خەڵکی جزیرێ کوژراون.
کارزان گلی




