نێوانی سوودان و هه‌رێم خۆشتر دەکرێ

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێم و سەركونسوڵی سوودان له هه‌ولێر، كۆ بوونه‌وه و، بۆ خۆشترکردنی نێوان سوودان و هه‌رێم، بڕیاریان دا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن واژۆ بكه‌ن.
نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە یاسین عەوەز سەرکونسوڵی سودان لە هەولێر کرد و بڕیاریان دا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان کوردستان و سودان واژۆ بکرێت.
(ڕه‌نجبه‌ر حاجی) به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لە دەستپێکی دیدارەکەدا (یاسین عەوەز) سەركونسوڵی سودان گوتی، کردنەوەی كونسوڵخانەی سوودان لە هەولێر هەنگاوی یەکەمی کارەکانمان بوو لە کوردستان، ئەمەش دەستپێکێکی باشە بۆ ئێمە.
لەلای خۆیەوە نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی ئێمە خۆشحاڵین هاتوونە بۆ کوردستان؛ ئاخر پەیوەندییەکەی نێوانمان خۆشتر دەکات؛ دەمانەوێت کەڵک لە ئەزمونی هەموو لایه‌ک وەربگرین بۆ پێشخستن و گەشەی زیاتری کوردستان، هەرچەندە حکوومەتی فیدراڵ ئەوا بۆ دوو ساڵ دێت بوودجەی پڕۆژەکانی بڕیوە و کاری تێمان کردووە، بەڵام سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان پلانی بڕینی ئەو قۆناغە سەختەی هەیەو سەرلەنوێ کارەکانمان دەست پێدەکەینەوە وەک ئەوەی پێشتر هەبووە، بێگومان ناشکرێ ڕۆڵی کەرتی تایبەت لەبەرچاو نەگرین کە لەبواری وەبەرهێنان کاری بۆ پێشخستنی ئەو سێکتەرە کرد.
بەڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "سەركونسوڵی سوودان سەبارەت بە پایتەختی کوردستان گوتی بە ڕاستی یەکەمجار کە سەردانی هەولێر دەکەیت لە بینینی ئەو شارە تێر نابی و، زۆری پێوە ماندوو بوونە."
(ڕه‌نجبه‌ر حاجی) گوتیشی: "لە کۆتایی دیدارەکەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرکونسوڵی سوودان گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو لادا واژۆ بکرێت تا لەمەولا هەموو کارێک بە شێوەیەکی فەرمی بەرەو پێشەوە بچێ."
نه‌شوان به‌رزنجی




