وه‌زیرى دارایى ڕه‌تی كرده‌وه پاره هه‌بێت و مووچه دابه‌ش نه‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یێنێت، وه‌زیرى دارایى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه گوایه پاره له بانكى كوردستاندا هه‌بێت و مووچه دابه‌ش نه‌كه‌ن، به‌مه‌ش تۆمه‌تى ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌درۆ خسته‌وه كه باسیان له‌وه ده‌كرد گوایه پارتی هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌یه.
(د. شرین حوسنى ره‌مه‌زان) ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ى لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى داراییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له په‌رله‌مان ئه‌نجامانن دا، وه‌زیرى دارایى ئه‌و هه‌واڵه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه كه گوایه پاره له بانكى كوردستاندا هه‌بێت و مووچه دابه‌ش نه‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌یش كۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕه‌ت كرده‌نه‌وه كه باسیان له‌وه ده‌كرد گوایه پارتی هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌یه و به‌ئه‌نقه‌ست نادرێت، چونكه وه‌زیری گوتى، هیچ پاره‌یه‌كمان نه‌بووه له بانك ته‌نها (128) ملیۆن دۆلارمان هه‌بووه و مووچه‌ى پێشمه‌رگه پێ دابه‌ش كراوه.''
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان گوتیشى: "له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه پیشنیازێكمان خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى ژوورى عه‌مه‌لیات دروست بكرێت بۆ قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه، لاى خۆیشییه‌وه وه‌زیرى دارایى گوتى ئه‌و پێشنیازه ده‌به‌ینه‌وه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ده‌خه‌ینه روو، داواى ئه‌وه‌شمان كرد كه چ چاره‌سه‌رێك هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته، گوتى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران گفتووگۆى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.''
نەشوان بەرزنجی




