٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووشەممە، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیاردەری لیژنەی دارایی دەڵێ، رۆژی دووشەممە 12ـی تشرینی یەكەم، دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

(هیڤا حاجی میرخان) بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بەردەستم كەوتوون، لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستاندا كە میوانداریی وەزیری داراییمان كردووە، رۆژی دووشەممە 12ـی تشرینی یەكەم دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەیشی دا كە، لەوانەیە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە سەرجەمی لە یەك رۆژدا دابەش نەكرێت و چەند رۆژێك دابەشكردنەكەی بەردەوام بێت.

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار