شوێنە گەشتیارییەکانی عەنکاوە ڕێک دەخرێنەوە

هەولێر-KDP.info- بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی تایبەت پێک‌هێنراوە تا به‌دواداچوون بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى شارۆچکەی عه‌نكاوه بکات و به‌پێى یاسا و رێسا و رێنماییه‌كانى گه‌شتیارى ڕێکیان بخاتەوە.
لێژنه‌كه له (هێرش حوسێن) سه‌رۆكى لێژنه‌ى باڵاى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامەتیى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى ئاسایشى هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى یاسایی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر و باج و خانوبه‌ره‌ى عه‌نكاوه، پێک‌هاتووە.




