٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێزدییەكان لە پەرستگەی لالش ڕێوڕەسمە ئایینییەكانیان دەگێڕن

سەرچاوە: KDP.info

لالش-KDP.info-  بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، بە هۆی جەژنی "جەما"ـوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان 7 رۆژی كردە پشووی فەرمی بۆ ئەو فەرمانبەرە ئێزدیانەی كە لە دامودەستگاكانی حكوومەتی هەرێم دەوام دەكەن.

(هادی دوبانی) بەڕێوەبەری كاروباری ئێزدییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە هۆی جەژنی جەمای تایبەت بە ئێزدییەكان، بەپێی بڕیاری ژمارە 16ـی ساڵی 2010 كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، هەموو ساڵێك رۆژی 7ـی مانگی 10 تا 13ـی مانگ، بۆ فەرمانبەرانی ئێزدی كە لە فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەوام دەكەن، پشووی فەرمییە".

(دوبانی) گوتیشی: "لەم جەژنەدا كوردانی ئێزدی دەچنە پەرستگای لالش و رێوڕەسمە ئایینییەكانیان لەوێ دەگێڕن، كە پیرۆزترین شوێنی كوردانی ئێزدییە".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار