٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەم هاشوهوشەی بەشێك لە پەرلەمانتاران له‌ ڕێی مێدیاكانه‌وه‌، موزایەدەی سیاسییە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیاردەری لێژنەی دارایی دەڵێ، ئەم هاشوهوشەی بەشێك لە پەرلەمانتاران، له‌به‌رده‌م كامێراكان ده‌یكه‌ن، تەنیا موزایەدەی سیاسییە و هیچی تر نییه‌. گوتیشی، كاتێك پرۆژە پێشكەش بە لیژنەی دارایی دەكرێت، بەشێكی زۆر لە ئەندامان دەست بە موزایەدەی سیاسی دەكەن و كاری سه‌رەكییان پشتگوێ دەخەن.

(هیڤا حاجی میرخان) بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە مالپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ماوەیەكی زۆرە من لە لیژنەی داراییدا داوا دەكەم، كە وەزیری دارایی و چەند بەڕێوبەرێكی گشتیی دارایی بانگهێشتی لیژنەی دارایی بكرێن، كه‌چی  برادەرانی تر دەیانگوت دەبێ راستەوخۆ بانگهێشتی هۆڵی پەرلەمان بكرێت و، ئەمەیان پێ قەبووڵ نەبوو، تەنیا لەبەر موزایەده‌ی سیاسیی خۆیان. ئەمەش كارێكی دروست نییە كە وەزیری دارایی بەبێ كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی بێتە هۆڵی پەرلەمانه‌وه‌؛ هه‌ڵبه‌ته‌ دەبێ لە كاتی هاتنی بۆ هۆڵی پەرلەمان، ئێمە لە لیژنەی دارایی، زانیاریی وردمان لەبەردەست بێت، خۆ لیژنەیەك بەبێ زانیاری و داتا ناتوانێ لە كەرتی داراییدا چاكسازی و پێشنیاز بكات. ئاخره‌كه‌ی توانیمان وابكەین كە وەزیری دارای بێتە لیژنەی دارای و زانیاریی وردمان پێبدات و لە كارەكانی بكۆڵینەوە.''

(میرخان) دەشڵێت "ئەم هاشوهوشەی ئەم هاشوهوشەی بەشێك لە پەرلەمانتاران، له‌به‌رده‌م كامێراكان ده‌یكه‌ن، تەنیا موزایەدەی سیاسییە و هیچی تر نییه‌. بەراستی كارەكانمان پەكی كەوتووە، چونكە كاتێك پرۆژە پێشكەش بە لیژنەی دارایی دەكرێت، بەشێكی زۆر لە ئەندامان دەست بە موزایەدەی سیاسی دەكەن و كاری سه‌ره‌كییان پشتگوێ دەخەن. كاتێك رەخنە لە هەریەكێكیان دەگریت، دەڵێ منیش وەكو ئەوی تر موزایەدەی سیاسی دەكەم، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هەڵە نه‌بێ ده‌بێ چیی هه‌ڵه‌ بێ."

بڕیاردەری لێژنەی دارایی ئاشكراشی كرد كە "هەندێك پرۆژەی بچووك هەن لە لیژنەكەمان كە بە ڕێژەی نیو لە سەد كاریه‌گه‌رییان به‌سه‌ر قەیرانی داراییه‌وه‌ نییه‌، كەچی هەندێك ئەندام پەرلەمان بۆ موزایەدەی سیاسی ده‌یانوروژێنن؛ بەڵام پرۆژەی گەورە هەن و بە رێژەی بیستوپینج لەسەد، كاریه‌گه‌رییان به‌سه‌ر چۆنیه‌تیی چاره‌كردنی قەیرانی داراییه‌وه‌ هه‌یه‌، هەر باسیشی ناكەن، چونكە ناتوانن موزایەدەی سیاسی پێوە بكەن."

سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار