د. کەمال کەرکووکی: بە ھیچ جۆرێک فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ھێزی پێشمەرگەیان بۆردومان نەکردووە
__2015_10_06_h21m46s31__LB.jpg)
ڕۆژئاوای كهركووك-KDP.info- دەنگۆ هەبوو گوایە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکدا بە ھەڵە ھێزی پێشمەرگەیان بۆردوومان کردووە و، گوایە بەدەیان پێشمەرگەی قارهمان شەھید بوونە؛ بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکیش ئەو دەنگۆیەی بەدرۆ خستەوە.
(د. کەمال کەرکووکی) بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ھەواڵەی بڵاوکراوەتەوە کە گوایە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بەھەڵە ھێزی پێشمەرگەیان بۆردومان کردووە ڕاست نییە و، بە ھیچ شێوەیەک ھێزی پێشمەرگە لەلایەن فرۆکە جەنگیەکان بۆردومان نەکراوە."
(د. کەمال کەرکووکی) گوتیشی، من خۆم ھەموو سەنگەرەکانم بەسەر کردەوە و، لەگەڵ فەرماندەکانیشدا پێوەندیم گرتووە؛ ھیچ بۆردومانێکی لەو شێوەیە نەبووە و، ئەوەی بڵاو کراوەتەوە درۆیەو، ھیچ ئەسڵوئەساسی نییە.
بڵند ئیبراھیم




