'عێززەت سابیر بۆ باسی وه‌زیری دارایی ناكات؟'
__2015_10_06_h21m9s4__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- (د. شیرین حوسنی) ده‌ڵێ، بۆچی (عێززەت سابیر) له وه‌زیری دارایی بێده‌نگه و، هێرش ده‌كاته سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ! ئه‌وه ساڵێك ده‌رباز بوو، تا ئێستا وه‌زیری دارایی به‌یانی دارایی ساڵی 2014ـی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كردووه، ته‌نها ڕه‌شنووسێكی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردبوو، خاڵه‌كان شتی وردی تێدا نه‌بوو، ئێمه‌ش گومانمان لا دروست بوو كه وه‌زیری دارایی شه‌فاف نییه لە خه‌رجكردنی پارەدا.
(د. شیرین حوسنی ڕه‌مه‌زان) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "(عێززەت سابیر) بۆ دەبێ خۆی خه‌ریك بكات به چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكەوە و، تۆمه‌ت بدا لە وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و، بانكی نێوده‌وڵه‌تیی كوردستان، خۆ ئەو خۆی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوورییه له په‌رله‌مان؛ ئه‌وه ساڵێك ده‌رباز بوو، تا ئێستا وه‌زیری داراییبه‌یانی دارایی ساڵی 2014ـی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كردووه، ته‌نها ڕه‌شنووسێكی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردبوو، خاڵه‌كان شتی وردی تێدا نه‌بوو، ئێمه‌ش گومانمان لا دروست بوو كه وه‌زیری دارایی شه‌فاف نییه لە خه‌رجكردنی پارەدا؛ چونكه تا ئیستا نه به‌یانی دارایی هەبووە و، نه پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2014، تا سه‌رژمێری ببڕێننەوە."
گوتیشی ده‌بووایه له جیاتی سه‌رژمێری، به‌یانی دارایی 2014یان ڕه‌وانه بكردایه به‌ڵام(عێززەت سابیر) لێی بێده‌نگه و قسه ناكات؛ هه‌رچه‌نده ئێمه له لیژنه‌وە چه‌ندین جار داوامان كردووه نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن و، زۆر بۆ وه‌زیری دارایی بهێنن تا به‌یانی داراییمان بۆ ڕه‌وانه بکاتە په‌رله‌مان با بزانین خه‌رجیه‌كانی ساڵی 2014 چۆن خه‌رج كراوه.
(د. شرین) دەیشڵێت:" سەرباری ئەوە یاسای بوودجه‌ی 2015 تا وه‌كو ئێستا نه‌هاتووەته په‌رله‌مان و، وا خەریکە ساڵ تەواو دەبێ و، ئەگەریش بێت کەڵکی نابێت؛ مانگێ زیاترە داوامان كردووه له وه‌زاره‌تی دارایی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2016مان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ساڵ دابێت، به‌ڵام وه‌زیری دارایی وه‌ڵامی نه‌بووه؛ با (عێززه‌ت سابیر) وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مان زۆر بۆ وه‌زیری دارایی بهێنێت كه چۆن پاره و داهاتی 2014ـی خه‌رج كردووه؟ بۆ به‌یانی داراییەکەی بۆمان ڕه‌وانه نه‌كردووه؟ و لێی بپێچنه‌وه بزانن لەبەرچی هێشتا پرۆژه‌یاسای بوودجەی 2015ـی بۆمان نه‌ناردووه؟ بۆ وەڵامی ئەو نووسراوە ناداتەوە لە بوودجه‌ی 2016ـی پرسیوە؟ کەچی (عێززه‌ت سابیر) خه‌ریكە تۆمەت لەم و لەو دەدات! من بم له جیاتی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، لەبەر ئەو هەموو تۆمەت و چەواشەکارییە، بە فه‌رمیی شکاتی لێ دەکەم."
نەشوان بەرزنجی




