حهفتهی دابێ حكوومهت و پهرلهمان بۆ چارهكردنی قهیرانهكان كۆ دهبنهوه
__2015_10_06_h18m49s25__LB.jpg)
ههولێر--KDP.info ئهندامێکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، مانگرتنی پەرلەمانتاران قەیرانەکان چارە ناکات و بۆ مزایەدەی سیاسییە، بەڵام بڕیارە حەفتەی دابێ پەرلەمان و حکوومەت بۆ چارەکردنی قەیرانەکان دانوستان بكهن.
ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چەند پەرلەمانتارێک لە داخی قەیرانەکان مانیان گرتووە، بەڵام ئەمە چارهی قەیران نییە و بۆ مزایەدەی سیاسییە، چونکە پێویستە ھەوڵی چارەکردنی قەیرانەکان بدەن نەک مان بگرن."
(نازم ھەرکی) گوتیشی، بڕیارە سبەی کۆ ببنەوە و میکانیزمێک دابنێن بۆ ئەوەی ھەماھەنگی لەنێوان حکوومەت و پەرلەماندا ھەبێت بۆ چارەکردنی قەیرانەکان؛ حەفتەی دابێ حکوومەت و پەرلەمان گفتوگۆ دەکەن بەشکەم ڕێگاچارەیەک بۆ قەیرانەکان دابنێن، بە تایبەت دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران.
(ھەرکی) ڕوونیشی کردەوە، پێویستە ھەموو لایەنەکان ھاوکار بن، بۆ ئەوەی بتوانین کەمێ کێشە و گرفتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان سووک بکەینەوە و، پلانێک بۆ چارەکردنی ھەموو قەیرانەکان دابنرێت، بەشکەم ببڕێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




