"هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خوێندنی ساڵانه‌ی قوتابیانی ئه‌هلی هه‌یه"
__2015_10_06_h18m48s6__LB.jpg)
دهۆك-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی زه‌رد له لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان حه‌فته‌ی داهاتوو له لیژنه میوانداری سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به قوتابیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان؛ له‌وانه‌ش بابەتی قستی ساڵانه‌ی خوێندن هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌درێت.
(د. زۆزان سادق به‌رواری) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی زه‌رد له لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له دوا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌مان بڕیارمان دا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی دابێ میوانداری سه‌رۆكی گشت زانكۆ ئه‌هلیییەکانی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌ری گشتی زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكه‌ین. حه‌فته‌ی دواتریش له‌گه‌ل به‌ڕێوەبه‌ری گشتی قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان گفتوگۆی چه‌ندین پرس ده‌كه‌ین له‌باره‌ی سیسته‌می خوێندنیان."
(زۆزان به‌رواری) گوتیشی: " ئاماده‌بوونیان له لیژنه‌كه‌مان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چه‌ند بابه‌تێك ده‌بێت تایبه‌ت به زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له هه‌مووشیان گرنگتر سه‌باره‌ت به قسته‌كانی خوێندنی ساڵانه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بارو‌دۆخێكی دارایی ناله‌باره و بارودۆخی خه‌ڵكیش باش نییه؛ جا با قسته‌كان هه‌ندێك كه‌م بكه‌نه‌وه و یارمه‌تییەکی هاووڵاتیان بده‌ن؛ بۆیه حه‌زمان كرد له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت ئه‌و بابه‌ته باس بكه‌ین، به‌ڵام گوتیان پاره په‌یوه‌ندیی به‌وانەوە نییه، ته‌نها سیسته‌مه‌كانی خوێندن نه‌بێت؛ بۆیه بڕیارمان دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌هییله‌كانیشدا كۆ ببینه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین بەشکەم نرخی قسته‌كان دابه‌زێنین."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده گوتیشی: "بڕیارمان داوه پێشنیارێك پێشكه‌ش بكه‌ین كه 30 له سه‌دی قستەکان داببه‌زێنن ئه‌گه‌ر له توانا و به‌رژه‌وه‌ندی زانكۆ ئه‌هلییه‌كاندا بێت، چونكه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیانیشدایه، هه‌روه‌ها بابه‌تی په‌ڕینه‌وه (عبوریش) باس ده‌كه‌ین له وانه‌یه‌ك بكرێت به دوو وانه یاخود ئه‌و مادده‌ی تێدا عبووره ته‌نها قوتابیان قستی ئه‌وه بده‌ن نه‌ك هی ساڵێک."
نەشوان بەرزنجی




