دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ڕوون نه‌بوو
__2015_10_06_h17m11s18__LB.jpg)
هەولێر-KDP.info- "گوته‌بێژی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد به‌هۆی دیار نه‌بوونی ئه‌جیندای كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان (د. محه‌مه‌دعه‌لی یاسین)، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له‌به‌ر ناڕوونبوونی دانیشتنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كه ئێمه ئاگاداری ئه‌جیندای دانیشتنه‌كه نه‌بووین له‌به‌ر ئه‌و ناڕوونیه (ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد و (جه‌عفه‌ر ئیمێنكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ کامێکیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون، چونكه هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دەکرێت پێویسته ئه‌جیندای كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا بێت و له به‌ر ده‌ست بێت تا به‌گوێره‌ی ئه‌جیندای كۆبوونه‌وه‌كه خۆیان بۆ ئاماده بكه‌ن نه‌ك كه چوویته كۆبوونه‌وهوە ئینجا پێت بڵێن بابه‌ت ئه‌مه‌یه؛ بۆیه بایكۆتمان كرد."
(د. محه‌مه‌دعه‌لی) گوتیشی: "خۆی بریار بوو دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بکرابایه، به‌ڵام به‌بێ هۆكار سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌مڕۆ دوای خست."
نەشوان بەرزنجی




