قوباد تاڵه‌بانی: دواكه‌وتنی مووچه پێوه‌ندیی به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه نییه.. هه‌ندێك په‌رله‌مانتار لێدوانی ناڕاست ده‌ده‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- (قوباد تاڵه‌بانی) رایگه‌یاند كه دواكه‌وتنی مووچه هیچ پێوه‌ندییەکی به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه نییه و، هه‌ندێ په‌رله‌مانتار دەربارەی مووچه لێدوانی ناڕاست ده‌ده‌ن و بۆ زیادكردنی لایكی فه‌یسبووكه‌كەیانه، تا له هه‌ڵبژاردنی دادێ، حزبه‌كەیان دیسان كاندیدیان بكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (قوباد تاڵه‌بانی) لەبارەی مووچە و مانگرتنی ماموستایانه‌وه لەگەڵ وەزیری پەروەردە و یەکێتی ماموستایان کۆ بووە و پێوه‌ست به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش، (ئەحمەد گەرمیانی) جێگری سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: جێگری سەرۆکی حکوومەت (قوباد تاڵه‌بانی) باسی لەوەکرد، ھەرێمی کوردستان لە قەیراندایە و خەرجی لە داھات زیاترە، بۆیە ھەوڵ دەدەن خەرجی کەم بکەنەوە و داھات زیاد بکرێت و، لە حه‌فته‌ی دابێیش، پارەی نەوت بگات دابەشکردنی مووچەی ماموستایان پێش دەخەن و بۆیان دابه‌ش ده‌كرێ.
(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، (تاڵه‌بانی) باسیشی لەوە کرد کە، بایکۆتکردن له لایه‌ن مامۆستایانه‌وه کێشەکە چارە ناکات و پێویستە دەوامی خۆیان بکەن و ھەوڵی جیددی دەدەن تا کۆتایی ساڵ کێشەی دواکەوتنی مووچە چارە بکەن.
(گەرمیانی) ڕوونیشی کردەوە، پرسیاری ئەوە لە (قوباد تاڵەبانی) کرا ئایا ئەو دواکەوتنە پێوەندیی بە پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، چونکە ھەندێک پەرلەمانتار باس لەوە دەکەن پارە ھەیە و دابەش ناکرێت؛ لە وەڵامدا (قوباد تاڵه‌بانی) گوتی، کە ئەمە ھیچ پەیوەندییەکی بە پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمەوە نییە و، ھەندێک لە پەرلەمانتاران لێدوانی ناڕاست دەده‌ن بۆ مزایەدەی سیاسی و زیادکردنی لایک لە فەیسبووکه، تا لە ھەڵبژاردنی دابێدا حزبەکان کاندیدیان بکەنەوە.
بڵند ئیبراھیم




