وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رێگه‌ی دا په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانی له زاخۆ بكرێته‌وه

دهۆك-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی پیشنیارێكی پێشكه‌یش به وه‌زیری خوێندی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانی دوای ئه‌وه‌ی له دهۆك داخرا له زاخۆ بكرێته‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاكه ده‌ربڕی.
(ڤیان عه‌باس) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئه‌وه‌ی پشكی ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌لكترۆنی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی شاری دهۆك کرایەوە په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانی داخرا، چونكه شوێن بۆ هه‌ردوو پشكەکە نه‌بوو؛ دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر، پێشنیارێكیشم ئاراسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی كرد تاوه‌كو په‌یمانگای ڕۆژنامه‌وانی له په‌یمانگای ته‌كنیكی زاخۆ بكرێته‌وه."
(ڤیان) گوتی: "له په‌یوه‌ندییەكدا سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی پێی ڕاگه‌یاندم كه ڕه‌زامه‌ندی نیشان دراوه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌م له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی ڕۆژنامه‌وانی له په‌یمانگای ته‌كنیكی زاخۆ له سالی داهاتوو چونكه پێویستیان به‌كاته تا ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن ئینجا له ساڵی داهاتووەوە ده‌كه‌وێته خزمه‌تی قوتابیان."
نەشوان بەرزنجی




