٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەردۆگان: "بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی برا کوردەکانمان"

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  سەرکۆماری تورکیا (ڕەجەب تەیب ئەردۆگان) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوانیدا لە (بروکسل) دووپاتی کردەوە کە پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل پەیەگە بە لای ئەوانەوە یەک شتن و هەردووکیان تیرۆریستن..گوتیشی كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌خزمه‌تكردنی برا كورده‌كانه‌وه‌.

ماوەی 3 ڕۆژ دەبێت (ئەردۆگان) گەشتێکی بۆ وڵاتە ئەوروپییەکان دەست پێکردوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی (بەلجیکا) باسی لە دوایین پێشهاتەکانی ئەم دواییەی شەڕی نێوان داعش و سووریا و ڕووسیا کرد.

(ئەرۆگان) ئاماژەی دا کە پێویستە میللەتی تورکیا و کورد و هەموو لایەک ئەوە بزانن کە ئێمە دەڵێین پەکەکە و یەپەگە تیرۆریستن، مەبەستمان تەنیا ئەوانن و بە هیچ شێوەیەک مەبەستمان لە کورد نییە وەکو نەتەوە، ئێمە هەمیشە خزمەتی برا کوردەکانمان دەکەین لە تورکیا و بەردەوامیش دەبین لە خزمەتکردنیان.

ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەیش کرد کە پێویست ناکات ئەم شتە تێکەڵی یەکتری بکەن، کورد خۆ پەکەکە و یەپەگە نییە. کوردەکان بە هیچ شێوەیەک ئەوانیان قبووڵ نییە.
هەروەها دوپایکردەوە کە ئەوان نیگەرانن لەو هێرشانەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئەنجامی دەدات و ئەو پێی وایە مەبەستی لێدانی داعش نییە، بەڵکو دەیەوێت لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا بدات، کە ئەوان ساڵانێکە خەبات دەکەن بۆ ئەوەی بەشار ئەسەد لەناو ببەن کە بووەتە خوێنیی سەدان هەزار هاووڵاتی سووری.

كارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار