٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال.. 12 داعش له‌ تونێلێكدا کرانە ئامانج و کوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info-  فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە میحوەری شنگال گورزێکی کوشندەیان لە داعش وەشاند و ١٢ داعشیان كوشت.

عەقید (عیسا زێوەیی) فەرماندەی میحوەری شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەم ئێوارەیە لە میحوەری شنگال فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان گورزێکی کوشندەیان لە داعش وەشاند، کە ١٢ تیرۆریستی داعش چوونە ناوتۆنێلێک کە دروستیان کردبوو کرانە ئامانج، لە ئاکامدا ھەموویان کوژران."
عەقید (عیسا زێوەیی) گوتیشی، ئەوەی ئێمە لێی پشتڕاستین ١٢ تیرۆریستە، بەڵام ڕەنگە زیاتریش بێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار