پشووی ئێزدییهكان ڕاگهیێندرا

دهۆك-KDP.info- بەرپرسی کاروباری ئێزدییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دهۆک ڕایگەیاند، لەبەرجەژنی جەما لە 7 مانگ تا 13 مانگ پشووە بۆ فەرمانبەرە ئێزدییەکانی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم.
(هادی دوبانی) بەرپرسی کاروباری ئێزدییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دهۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لەبەر جەژنی جەمای ئێزدیان، بەپێی بڕیاری ژمارە 16ـی ساڵی 2010 کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە، هەموو ساڵێک لە حەفتەم ڕۆژی مانگ دەوە تا 13ـی ئەو مانگە بۆ فەرمانبەرە ئێزدییەکانی فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە".
ڕابین شێروانی




