هاوپه‌یمانان، چوار گوندی میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووكیان بۆردوومان کردن.. زیاتر لە ٢٠ تیرۆیست كوژراون

رۆژئاواى كه‌ركووك -KDP.info- له ئه‌نجامى بۆردوومانى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان له میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك بۆ سه‌ر تیرۆریستانى داعش، زیاتر لە ٢٠ تیرۆریست كوژران .
موقه‌ده‌م (نه‌جات سلێمان) له میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى. ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان، له هه‌ر چوار گوندى به‌تمه و حەلوات و عه‌تێره و ساردك له سنوورى میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، مۆڵگەکانی تیرۆریستانیان کردنە ئامانج و زیانێكى گه‌وره‌یان پێگه‌یاندن.
(سلێمان) گوتیشی: "له گوندى به‌تمه، له خانوویێكدا ١٠ تیرۆریستى داعش كوژران، له حەلواتیش سێ باره‌گاى تیرۆریستان به ته‌واوى خاپوور كران، له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له‌نێویدا بوون هه‌موویان كوژران و كه‌سیان لێ ده‌رنه‌چوو، دوو ئۆتۆمبێلى مینرێژكراویشى تێدا بوو ته‌قێنرانه‌وه، له هه‌ردوو گوندى عه‌تیره و ساردكیش، تیرۆریستان بۆردوومان كران."
ده‌شڵێت، له ئه‌نجامى بۆردوومانى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر تیرۆریستانى داعش، به‌پێى رانیارییه‌كانى به ده‌ستمان گویشتووە، ٢٠ تا ٣٠ تیرۆریستى داعش كوژران.
نەشوان بەرزنجی




