ئاسایشی كه‌ركووك 129 داواكرا و تیرۆریست و گومانلێكراوی ده‌ستگیر كردن

كه‌ركووك- -KDP.info- ئاسایشى كه‌ركووك ده‌ڵێت، له ماوه‌ى مانگێکدا 129 داواكرا و تیرۆریست و گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردوون.
(فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى) به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووك، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـى ڕایگەیاند: "له دریژه‌ى كار و چالاكییه‌كانى به‌ریوبه‌رایه‌تیمان و به هه‌وڵ و ماندووبوون و شه‌ونخونیى به‌رێوبه‌ر و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ئاسایش و، به هاوكاریى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و زانیاریى هاووڵاتیانى شارى كه‌ركووك، له مانگى (ئه‌یلوول) واتە له (2015/9/1) تا 2015/10/1) توانیومانه (129) تیرۆریست و گومانلیكراو و داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ین."
(حه‌مه‌عه‌لى) گوتیشى: "ئه‌و تیرۆریستانه به مادده‌ى (4)ـى تیرۆر داوا كراون و، ژماره‌یه‌كیان چه‌كدارى (داعش) بوون و به‌یعه‌تیان به تیروریستانى داعش دابوو، له نێو داواكراوه‌كانیشدا مادده جۆراوجۆره‌كانى تێدایه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆر گومانلێكراومان ده‌ستگیر كردوون كه، دواتر ڕاده‌ستى دادگاكان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان كردوون".
نه‌شوان به‌رزنجى




