"له‌م حه‌فته‌یه‌دا پاره‌ى فرۆشراوى نه‌وت ده‌گاته هه‌رێم..ده‌ستده‌كرێ به دابه‌شكردنی مووچه"

هه‌ولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، له‌م حه‌فته‌یه‌دا 215 ملیۆن دۆلار و له حه‌فته‌ى دابێیش 125 ملیۆن دۆلار له پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو ده‌گاته هه‌رێم و، ده‌ستده‌كرێ به دابه‌شكردنی مووچه.
(دڵشاد شه‌عبان ) جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پێوه‌ندیم به وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان (د.ئاشتى هه‌ورامى ) كرد كه ئێستا ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و سه‌ردانه‌كه‌یشی پێوه‌ست به مووچه‌یه، پێی‌گوتم كه هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆچی پاره نه‌خراوه‌ته سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانده‌وه كه وه‌زاره‌تى دارایى پێش چه‌ژن به‌رۆژێك ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى به فه‌رمیی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و رێكاره ئیداریانه‌ى پێویست بوون بۆ ئالوگۆركردنى حیسابى داهاتى نه‌وت له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بۆ وه‌زاره‌تى دارایى ته‌واو بووه و حكوومه‌تى هه‌رێمیش به نووسراوێك ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كردووه‌ته‌وه كه نه‌وت له هه‌رێم ده‌كڕێت و ئه‌وانیش پاره به هه‌رێم ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ودوا له‌رێگه‌ى بانكى كوردستانه‌وه پاره‌ى داهاتى نه‌وت راسته‌وخۆ بنێرنه هالك بانك و بچێته سه‌ر حیسابى وه‌زاره‌تى دارایى.
( شه‌عبان ) راشیگه‌یاند :" وه‌زیر سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌یشى گوت كه ئه‌و كۆمپانیایه به ئێمه‌ى راگه‌یاندووه پێویستیان به حه‌فته‌یه‌ك یان 10 رۆژ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى حیساباتى خۆیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ حیسابه جیاجیاكانى هه‌رێم و حیسابى بانكى كوردستان دواتر به‌شێوه‌ى ئوتوماتیكى پاره‌ى نه‌وت ده‌چێته سه‌ر حیسابى وه‌زاره‌تى دارایى .
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشى :" وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌یشى گوت كه له‌م 10 رۆژه‌دا به‌رێگا كۆنه‌كه پاره ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان و ئه‌م حه‌فته‌یه 215 ملیۆن دۆلار ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان و له حه‌فته‌ى دابێیش 125 ملیۆن دۆلار ده‌گات له‌گه‌ڵ هه‌ندێك داهاتى ناوخۆ مووچه‌ى مانگى 7ـى پێ دابه‌ش ده‌كرێ.
نەشوان بەرزنجی




