باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد
__2015_10_04_h21m15s1__LB.jpg)
دهۆك-KDP.info- باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له میانی سه‌ردانی بۆ شاری دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌ستخۆشی له كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری دهۆك كرد بۆ ئه‌و كاره مرۆییانه‌ی كه بۆ ئاواره‌كان ئه‌نجام دراوه.
باڵیۆزی ئەمەریکا ستیوات جۆنز سەردانی دھۆکی كرد و، دەستخۆشیی لە ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاری دھۆک کرد بۆ یارمەتیدانی ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق و پەنابەرە سوورییەکان کەوا بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق ھەڵاتوون و عەوداڵی یارمەتی ژیاری و سەلامەتین. باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی کەوا دھۆک زیاتر له ٤٠٠,٠٠٠ ئاوارەی ناوخۆیی و دەیان ھەزار پەنابەری سووریای لەخۆ گرتووە. باڵیۆز بەتایبەتی ستاییشی کارەکانی پارێزگاری کرد بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ ھەموو دانیشتووانی دھۆک بە ئاوارەکانیشەوە.
لە میانەی سەردانکردنی کەمپی ئاوارەکان, باڵیۆز جۆنز لە نزیکەوە گوێی لە نیگەرانی و پێویستییەکانی ئاوارەکان گرت و ھەروەھا ئەو پرۆگرامە مرۆییانەی بینی کەوا لەلایەن حکوومەتی ئەمەریکاوە پارەدارکراون و خزمەتگوزاری تەندروستی ژیاری و ئاو‌و پاک وخاوێنی و پەناگەو کەلوپەلە گرینگەکان بۆ خێزانە جێلەق بووەکان دابن دەکەن. باڵیۆز ئاماژەی بەڕۆڵی سەرکردایەتی ئەمەریکا کرد لە دابینکردنی فریاگوزاری مرۆیی بۆ ئەو عێراقیانەی کاریگەر بوون بە توندوتیژی, کۆی گشتی ھاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ وەڵامدانەوەی مرۆیی عێراق نزیکەی ٥٣٤ملیۆن دۆلار بووە لە ساڵی ٢٠١٤.




