٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوباد تاڵەبانی ڕوونکردنەوەی دا.. پێوه‌ست به‌ ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  قوباد تاڵەبانی ده‌ڵێ، راسته‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یراندا به‌ره‌وڕووه‌، ''بەڵام نابێت ئێمە خۆمان لە بەرپرسیارەتی بدزینەوە و، نابێت ورەیش بەر بدەین؛ پێویستە پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی لەو قەیرانە ڕزگارمان بێت، چونکە حکوومەتی بنکەفراوانە و ھەموومان لە باشە وخراپەی ئەو حکوومەتەدا بەرپرسیارین."

دوای ئەوەی ئەمڕۆ (دڵشاد شەعبان) پەرلەمانتاری فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان داوای کرد کە جێگری سەرۆکی حکوومەت لەوە زیاتر بێدەنگ نەبێت و ڕوونکردنەوە بدات ئاخۆ تەنها پارتیی لەم ھەموو قەیرانانە بەرپرسیارە یاخود ھەموو لایەنەکان، چونکە وەک ئەو گوتی ئەنجومەنی وەزیران لە ٢١ ئەندام پێک دێت تەنها شەشیان پارتین و، ئەوانەی دیکە سەر بە لایەنەکانی دیکەن؛ ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بنکەفراوانە و ھەموومان بەرپرسیارین لە باش و خراپی ئەو حکوومەتە و، نابێت خۆمان لە بەرپرسیارەتی بدزینەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمیانەی سەردانی بۆ مەڵبەندی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند: "ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووەتەوە لەوانە دارایی و شەڕی داعش و ھاتنی یەک دنیا ئاوارە و، قەیرانی سیاسی و پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەڵام نابێت ئێمە خۆمان لە بەرپرسیارەتی بدزینەوە و، نابێت ورەیش بەر بدەین؛ پێویستە پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی لەو قەیرانە ڕزگارمان بێت، چونکە حکوومەتی بنکەفراوانە و ھەموومان لە باشە وخراپەی ئەو حکوومەتەدا بەرپرسیارین."

(تاڵەبانی) گوتیشی، پێویستە حزبەکان ھاوکاری حکوومەت بن بۆ چارەکردنی قەیرانەکان، ھەرچەندە کاری حکوومەتە، بەڵام بەبێ ھاوکاریی حزبەکانیش ناکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار