٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كۆ بوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئه‌ندامێكی كورد له‌ فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایده‌گه‌یێنێت له‌ پێناو یه‌كخستن و یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی كۆ بوونه‌وه.

ئەندامی كورد له ‌فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د. سیروان سیرینی) به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی گوت: "له پێناو یه‌كخستن و یه‌كهه‌ڵوێستی و یەكڕیزیی ناوماڵی كورد، هه‌ر پێنج فراكسیۆنە كوردستانییەکە له‌ به‌غدا؛ پارتیی و یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، كۆ بووینه‌وه؛‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یەدا‌ كۆمه‌ڵێك ڕا و سه‌ره‌نج و تێبینی خرانه‌ ڕوو."            
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گوتیشی: "ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ بوو به ‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانییه‌كان و مادده‌ی 140 و دادگای فیدڕاڵ و بابه‌تی نه‌وت و هەقی هه‌رێمی كوردستان و بوودجه‌ی گشتی عێراق و، ده‌ستوور و پرۆژه‌ گرینگه‌كان هاوهه‌ڵوێست بین، جا هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بووین هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ڕوو ده‌دات هاوهه‌ڵوێست بین له‌باره‌یه‌وه‌."
(د. سیروان) گوتیشی: "دوو پێشنیارم خسته‌ ڕوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا؛ یه‌كه‌م، ئاراسته‌كردن پەیامیك بو تێکڕای لایەنه سیاسییه‌کانی کوردستان ئاراسته بکرێت بو هاوهەڵویستی و چاره‌كردنی پرسەكانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش شته‌ لاوه‌كیان، وه‌لاوە بنێن و ڕه‌چاوی ئه‌و كه‌شه‌ ناسك و هه‌ستیاره‌ بكه‌ن كه‌ ده‌بینین وڵاتانی زلهێز ڕوویان له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌ و، كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ ڕوویان داوه‌ تا ئێمه‌ له‌ كێشانی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌ زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بین، دووه‌میش ڕێكخستنی كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ هەر پێنج سەرۆكایەتی و لایەنه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ تاوتوێكردن و یه‌كلاكردنەوەی كیشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بو دەربازبوون لەو ئەزمەیه و كردنه‌وه‌ی لاپەڕه‌یه‌كی نوێ.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار