٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژئاوای كه‌ركووك..به‌رپرسی هێرشه‌كه‌ی داعش و، 8 تیرۆریستی دیكه‌ كوژران

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك -KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ـ دووبز ئاشكرای كرد كە زانیاریی دروستیان پێ گەیشتووە كەوا لە شكستەكەی 3ی تشرینی یەكەمدا، (8) داعش كوژراون و زیاتر لە (10) چەكداریش بریندار بوونە و بەرپرسی هێرشەكەیان كە ناوی (ئەبوشاهر ئه‌للیبی) بووە كوژراوە و تەرمەكەیشی بیسەروشوێنە.

(د. كەمال كەركووكی) بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك و قەزای دووبز بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنە بەرنامە بۆداڕێژراوەكەی 30ی ئەیلوولی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر بەرزاییەكانی (غەرە) كە یەكێك بوو لە ئامانجە گرنگ و ستراتیجیەكەی میحوەری ڕۆژاوای كەركووك، پێشمەرگەكانی لیوای (10) و یەكەی (108) زۆر مەردانە و قارەمانانە ناوچەكەیان ئازاد كرد.

ئەوە بوو تیرۆریستانی داعش زۆر پێی شپرزە بوون و هەوڵیان دا لە بەرەبەیانی 3ی تشرینی یەكەم ناوچە ئازادكراوەكە داگیری بكەنەوە و هێرشێكیان لە سێ لاوە دەست پێكرد بە چەكی قورس و بۆردومانێكی زۆر، بەڵام پێشمەرگەكانی لیوای (10) و یەكەی (80) لێیان هاتنە دەست و زۆر مەردانە ڕاوەدوویان نان."


(كەركووكی) ئاشكرایشی كرد كە زانیارییەکی دروستیان پێ گەیشتوە لەناو تیرۆریستانی داعش كەوا لە شكستەكەی 3ی تشرینی یەكەمی داعشدا، (8 ) داعش كوژراوەو زیاتر لە ( 10) چەكداری تیرۆریستیش بریندار بوونە، بەرپرسی هێرشەكەیان كە ناوی ( ئەبوشاهر ئه‌للیبی) بووە كوژراوەو تەرمەكەیشی بیسەروشوێنەو لەم شیوودۆڵ و دەشتە كەوتووە."

سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار