چاودێرێکی سیاسی: لە کۆبوونەوە پێنجقۆڵییەکەی ئەمجارەدا هەر باسی پڕۆژەکان دەکەن
__2015_10_04_h19m29s38__HK.jpg)
ههولێر-KDP.info- بڕیارە دووسبەی کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێ و چاودێرێکی سیاسییش دەڵێ، کۆبوونەوەی دابێ تەنها گفتوگۆکردن دەبێ لەبارەی پرۆژەکان و، زەحمەتە ڕێککەوتن بکرێت، چونکە ئەو پرسە گفتوگۆی زۆری پێویستە.
چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ (د. عەبدولحەکیم خەسرەو) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لایەنەکان دوو پڕۆژەیان پێشکەیشی پارتیی دیموکراتی کوردستان کردووە و ڕەنگە لە کۆبوونەوەی دابێ پارتی وەڵام بداتەوە و، گفتوگۆ لەبارەی خاڵ بە خاڵی ئەو پڕۆژانە بکرێت، بۆیە کۆبوونەوەی دابێ تەنها گفتوگۆکردن دەبێت و، زەحمەتە بگەنە ڕێککەوتن."
(د. عەبدولحەکیم خەسرەو) گوتیشی، ئەو پرسە کاتی زۆری دهوێ، چونکە سەرەتا پێویستە لەسەر سیستەمی حوکمڕانی بگەنە ڕێککەوتن ئاخۆ چۆن چارە بکرێت؟ لە ڕێگەی یاسایەکەوە بێت یاخود لە ڕێگەی لیژنەی دەستووری، دوایی ئالیەتێک بۆ جێبەجێکردنی دابنرێت.
ئەو چاودێرەی سیاسی ڕوونیشی کردەوە، خەڵک وا تێنەگهن ئەم پرسە بە کۆبوونەوەیەک چارە دەکرێت، چونکە پرسەكه گفتوگۆی زۆری دەوێت.
بڵند ئیبراهیم




