٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاساییشی كه‌ركووك، تیرۆریستێكی داعشی ده‌ستگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info- به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی ئاساییشی كه‌ركووك ده‌ڵێ تیرۆریستێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ له‌ شاروچكه‌ی داقووق كه‌ چه‌كداری داعشه‌.

نه‌قیب (فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی) به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاساییشی كه‌ركووك به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند‌:"دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به دواداچوونی ورد هێزه‌كانمان له هه‌ڵمه‌تێكدا له گوندی (زه‌ینەلعابدین) لە دەڤەری شارۆچكه‌ی (داقووق) توانییان تیرۆریستێكی داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن به‌ ناوی (ش.ا.ا).

نه‌قیب (فه‌رهاد) گوتیشی: ئەو "تیروریستە، داعشه‌ دادگای (دیاله) به‌پێی ماده‌ی (4)ـی تیرۆر، بە شوێنیەوە بوو."

نه‌شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار