په‌كه‌كه، هێشتا بەڵێنی ئازادکردنی موختاری گوندی زارگه‌لی و دوو كه‌سە ده‌ستگیركراوەکەی نەبردووەتە سەر

سۆران-KDP.info- چونکە خه‌ڵكی گوندی زارگه‌لی داوایان له په‌كه‌كه كردووه، بنكه و باره‌گاكانیان له گونده‌كه بباته ده‌ره‌وه، چەکدارانی پەکەکە دوو رۆژه موختار و دوو له كه‌سی دیکەی گونده‌كهی ده‌ستگیر كردوون.
(سیروان رۆژبه‌یانی) قایمقامی شارۆچه‌ی رواندز بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "چونکە موختار و هاووڵاتیانی گوندی زارگه‌لی داوایان له په‌كه‌كه كردووه بنكه و باره‌گاكانی خۆیان له گونده‌كه ببه‌نه ده‌ره‌وه، په‌كه‌كه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر هاووڵاتیانی گونده‌كه و ئه‌وه دوو رۆژیشه موختار و دوو له هاووڵاتیانی گونده‌كه‌یان ده‌ستگیر كردوون، براكه‌یان شه‌هید بووه، ده‌ستگیر كراون."
گوتیشی: "ئێستا ئێمه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌وڵداین بۆ ئازادكردنی ئه‌وان و، له‌گه‌ڵ په‌كه‌كەیشدا قسه‌مان كردووه، ئه‌وانیش به‌ڵێنی ئازادكردنیان داوه، به‌ڵام هێشتا هیچ شتێك دیار نییه".
ڕابین شێروانی




