سێ قوتابخانه له‌سه‌ر چیای شنگال كرانه‌وه

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال ده‌ڵێت، پرۆسه‌ی خوێندن له‌سه‌ر چیای شنگال ده‌ستی پێ كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سێ قوتابخانه بۆ ئاواره‌كانی سه‌ر چیا كراونه‌ته‌وه.
(مه‌یسه‌ر حه‌جی) قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ئازاد كراون ده‌ستی پێ كردووه، له‌سه‌ر چیای شنگالیش زیاتر له 12 هه‌زار كه‌سی لێیه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی ئه‌وانه له خوێندن بێبه‌ش نه‌بن، ئێستا 3 قوتابخانه‌مان كردوونه‌ته‌وه و قوتابیان تێیدا ده‌خوێنن.
ئه‌و گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابخانانه به‌شی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كۆی قوتابیان لێیاندا بخوێنن، به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه، ئه‌وا قوتابخانه‌ی دیكه‌یش ده‌كه‌ینه‌وه.
رابین شێروانی




