پێشمهرگه داعشی ڕاونا
__2015_10_03_h20m54s57__LB.jpg)
ڕۆژئاوای كهركووك-KDP.info- له سنووری ههڵۆ هێزه قارەمانەکانی لیوای ده، هێرشێكی داعشیان وهها تێك شكاند كه جارێكی دی نهتوانن هێرشی وا بۆ پێشمهرگه بێنن.
بهرپرسی میحوهری ڕۆژئاوای كهركووك ـ دوبز (كهمال كهركووكی) ڕایگهیاند كه، ئیمڕۆ (٣/١٠/٢٠١٥) سەعات یەك و بیستوپێنج خولەكی شەو تیرۆریستانی داعش بە چەکی قورسەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر بەرزاییەکانی غەڕە، ئەو شوێنەی کە لە ٣٠/٩/٢٠١٥ لە تیرۆریستان پاك کرایەوە لە سنووری هەڵۆ بەرزەفڕە قارەمانەکان لیوای (١٠) دە، لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك، پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان هەڵۆئاسا لێیان هاتنە دەست و ئاگر بارانییان کردن و بەرەو دواوە ڕاویانیان نانەوە."
دهیشڵێت، بەپێی زانیاری، خهسارەتی گیانییان لێ کەوتووە و بەرپرسی هێرشەکەیشیان لێ کوژراوە؛ شەڕەکە تاکو سەعات (سێ و سیوپێنج) خولەك بەردەوام بوو.
(كهمال كهركووكی) گوتیشی، دەستخۆشی دەکەین لە فەرماندەی لیوا و فەوج و سرییەکان و یەکەی (١٠٨) و یەکە یەکەی پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای (١٠) و یەکەی (١٠٨) و تیمی هەواڵگری و ئەفسەرانی میحوەر و ڕۆڵی بەرز و گرینگ و پیرۆزی پشتوانیی یەك.




