٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەرمی چوار گەنجە گەرمیانیەکە لە نەمساوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ هه‌رێم

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەم ئێوارەیە تەرمی چوار گەنجە گەرمیانییەکەیان لە وڵاتی نەمساوە گەڕانەوە  بۆ ھەرێمی کوردستان و بڕیارە تا چەند ڕۆژی دی سێ تەرمی دیکەیش هەر لەو وڵاتەوە بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌.

بەرپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق لە ھەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ سه‌عات پێنجی ئێوارە لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەرمی چوار گەنجی دیکەی کورد کە لە وڵاتی نەمسادا لەنێو کامیۆنێکدا خنکابوون گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بەرەو گەرمیانیش بەڕێ کران، چونکە ھەرچواریان خەڵکی سنووری گەرمیانن.

بەرپرسی نووسینگەی فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق لەھەرێمی کوردستان گوتیشی، لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی ھەرکاتێک بەڵگەنامەکانیان تەواو بوون تەرمی سێ گەنجی دیکەیش دەگەڕێتەوە،کە خەڵکی دھۆکن.

گوتیشی، دوای ئەو جەژنەیش تەرمی دوو گەنجی دیکە گەڕایەوە کە خەڵکی زاخۆ بوون و هەر لەو کامیۆنەدا خنکابوون.

بە گوێره‌ی زانیاری لە کۆی ئەو ٧١ کۆچبەرەی لە کامیۆنێک لەو نەمسایەدا خنکابوون ٢١یان کوردی باشوری کوردستانن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار