٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگه‌یێندراوێك له‌ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه‌.. هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی و ڕووسیا به‌ گرینگ ده‌زانێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە هەوڵە جیهانییەكان بۆ تێكشكاندنی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئەگەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەنێوان هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی و وڵاتی ڕووسیا لە دژی داعش هەبێت ئەوە ئەنجامی باشتری لێ دەكەوێتەوە.

ده‌قی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان هێزی سەرەكیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕێكخراوە بووە لەسەر ئەرزی واقع و، توانیویەتی سەركەوتنی بەرچاو لە بەرانبەر داعش مسۆگەر بكات. لەم شەڕەدا هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی كاریگەرە لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتیی ئەمەریكا لە عێراق.

هەرێمی كوردستان سوپاسی هەر دەوڵەت یان لایەنێك دەكات كە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش یارمەتیی پێشمەرگە بدات و لەم ڕووەوە پێشوازییش لە وڵاتی ڕووسیا دەكات ئەگەر لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش هاوكاریی پێشمەرگە بكات.

سەبارەت بە هەوڵە جیهانییەكان بۆ تێكشكاندنی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەگەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش لەنێوان هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی و وڵاتی ڕووسیا لە دژی داعش هەبێت ئەوا ئەنجامی باشتری لێ دەكەوێتەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
3ـی 10ـی 2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار